کەشناسی: لە هەندێک ناوچە باران و کڕێوە دەبارێت

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، کەشوهەوای هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و لە هەندێک ناوچە باران و کڕێوە دەبارێت.

بەشی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەگۆڕێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکانی درەنگانی شەو ئەگەری کەمێک کڕێوە و نمە باران هەیە، بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر:  14 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 10  پلەى سیلیزى

دهۆک:  11 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 15 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 10 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  12 پلەى سیلیزى

سۆران:  9  پلەى سیلیزى

گەرمیان:  15 پلەى سیلیزى