مێشێل ئۆباما به كچێكى مه‌غريبى سه‌رسام ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
مێشێل ئۆباماى هاوسه‌رى سه‌رۆكى ئه‌مريكا سه‌رسامى خۆى به كچێكى مه‌غريبى ده‌ربڕى، كه له مه‌راكيشى پايته‌ختى ئه‌و وڵاته بينيى بووى.
مێشێل ئۆباما گوتى: ريحاب بوتدارت، له ناوچه‌يه‌كى دووره ده‌ستى باشوورى مه‌راكيش ده‌ژييت و ئه‌و سوور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌رده‌وامى به خوێندنه‌كه‌ى بدات و خه‌ونى به‌وه‌شه‌وه بينيوه له داهاتوودا بتوانێت كۆمپانيايه‌كى گه‌وره به‌ڕێوه به‌رێت.
هاوسه‌رى سه‌رۆكى ئه‌مريكا، هه‌فته‌ى رابردوو له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى كچان بنێرنه به‌ر خوێندن سه‌ردانى مه‌غريبى كرد.
مێشێل ئۆباما گوتيشى: بچمه هه‌ر شوێنێك باسى خه‌ون و خولياى ريحاب ده‌كه‌م. ته‌نانه‌ت دواى به‌جێهێشتنى كۆشكى سپيش ئه‌و كچه له ياد ناكه‌م.
سه‌باره‌ت به خوێندنى كچان له مغريب، مێشێل ئۆباما گوتى: مه‌غريب هه‌نگاوێكى گه‌وره‌ى ناوه و توانيويه‌تى سه‌ركه‌وتنى به‌رچاو به‌ده‌ستبهێنێت.
ساڵى رابردوو، مێشێل ئۆباما هه‌ڵمه‌تێكى بۆ بره‌ودان به خوێنده‌وارى كچان ده‌ستپێكرد و له ميانه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌يدا كار بۆ ئه‌وه ده‌كات به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى فێربوونى كچان نه‌هێڵێت.