سوپای ئیسرائیل: ئێران بەشی چوار مووشەک یۆرانیۆمی پیتێندراوی هەیە

ئێران
ئێران

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەردەستیانە، ئێران بەشی چوار مووشەک یۆرانیۆمی پیتێندراوی هەیە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا، ئەڤیڤ کۆخاڤی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، کە بڕیارەی دووشەممەی داهاتوو دەستبەرداری پۆستەکەی بێت رایگەیاند، هەرچەندە ئێران له‌ بواری ئه‌تۆمیی و ده‌ستكه‌وتنی یۆرانیۆمی پیتێندراو بەهێواشی پێشدەکەوێت، بەڵام توانیویەتی نمونەی پێشکەوتوو لە یۆرانیۆم دروستبکات.

پێشتریش ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگه‌یاندبوو، ئێران سوورە لەسەر بونیادنانی دوو كۆمەڵەی نوێی پیتاندنی یۆرانیۆم، وادەكات تاران یۆرانیۆم بەخێرایی بپیتێنێت.

گفتوگۆكانی ڤیەننا تایبەت بە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە نیسانی رابردووەوە چەقی بەستووە، لەوكاتەوە ئێران هەنگاوەكانی لەبواری پیتاندندا زیادكردووە.

شارەزایانی بواری قەدەغەكردنی بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی، هۆشداریدەدەن لەوەی ئێران بڕی پێویستی یۆرانیۆمی پیتاندووە، كە دەگاتە 60%، ئەمەش هەنگاوێكی هونەرییە لە ئاست دروستكردنی چەكی ئەتۆم بەڕێژەی 90%، بۆ دروستكردنی یەك چەكی ئەتۆم،