150 خێزانی کەمپی هۆل گەڕێنرانەوە کەمپی جەدعە
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، 150 خێزانیان له كه‌مپی هۆلی سووریاوه بۆ كه‌مپی جه‌دعه له پارێزگای نه‌ینه‌وا گواستووه‌ته‌وه.
عه‌لی عه‌باس جیهانگیر, گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاریانداوه 150 خێزانی دیكه له كه‌مپی هۆل بۆ بنكه‌ی جه‌دعه بۆ دووباره شیاندنه‌وه له پارێزگای نه‌ینه‌وا بگوازنه‌وه.
به گوته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، هەشت هه‌زار خێزان له كه‌مپی هۆل له ساڵی نوێ له چاوه‌ڕوانی پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌دان و به‌چاودێری ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی و دوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌و ئافره‌ت و منداڵانه‌ی په‌یوه‌ندیان به داعشه‌وه نه‌بووه ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له بنكه‌ی جه‌دعه بۆ شیاندنه‌وه‌ی ده‌روونی ده‌مێننه‌وه و دواتر تێكه‌ڵ به‌كۆمه‌ڵگا ده‌كرێنه‌وه.
کەمپی هۆل بە دووری 40 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، زیاتر لە 50 هەزار کەسی لە خانەوادەی داعش و پەنابەری عێراقی و کۆچبەری سووری تێدا نێشتەجێن، بەگوێرەی ئامارەکان زۆربەی کەسوکاری داعش لەو کەمپە خەڵکی عێراقن.