فڕۆکەیەک بە 72 سەرنشینەوە کەوتەخوارەوە

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر بە 72 سەرنشینەوە لەسەر رێڕەوی فڕین لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پۆخارا لە نیپاڵ کەوتەخوارەوە.

گوتەبێژی هێڵی ئاسمانی (یێتی) نیپاڵی لەبارەی رووداوەکەوە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، لەنێو فڕۆکەکەدا 68 گەشتیار و 4 کارمەندی فڕۆکەوانی هەبوون، فڕۆکەکە لە نێوان فڕۆکەخانەی کۆن و نوێی پۆخارا لە ناوەڕاستی نیپاڵ کەوتەخوارەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، تیمەکانی فریاکەوتن و بەرگری شارستانی لە رێگادان بەرەو شوێنی رووداوەکە و هێشتا نازانرێت کە رزگاربوو هەیە یان نا.

وەک لە یەکەم دیمەنی پاش کەوتنەوەخوارەوەی فڕۆکەکە دەردەکەوێت، پاشماوەی فڕۆکەکە ئاگری گرتووە و تیمەکانی فریاگوزاری لە هەوڵی کوژاندنەوەی فڕۆکەکەدان.