بڵند ئیسماعیل: یه‌كێتی ده‌یه‌وێت دۆسیه‌ی تیرۆركردنی هاوكار جاف په‌رده‌پۆش بكات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی تیرۆركردنی هاوكار جافه‌وه رایگه‌یاند، یه‌كێتی ده‌یه‌وێت ئه‌و دۆسیه‌یه په‌رده‌پۆش بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (15ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، بڵند ئیسماعیل، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24 راگەیاند، ئەگەر بێت و حزبێکی سیاسی پشتگیری لە کردەوەی تیرۆرستی بکات کارێکی کارەساتبارە.
هه‌روه‌ها بڵند ئیسماعیل جه‌ختیی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، یەکێتی دەیەوێت ئەم دۆسیەیه پەردەپۆش بکات و دابخرێت، له كاتێكدا دۆسیەكه حزبی نییه و پەیوەندی به دادگاوه هەیه.