گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا راگیران
K24 - هەولێر:
بەهۆی تەمومژەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگیران.
بەرپرسانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (16ـی کانوونی دووەمی 2023)، بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە بەشێوەیەکی کاتی سەرجەم گەشتەکانیان راگرت.
فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه، به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و بڵاوبوونه‌وه‌ی ته‌مومژێكی زۆرەوە ئاستی بینین بۆ 100 مه‌تر کەمی کردووە و، ناچاربوون گه‌شته‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی رابگرن و له‌كاتی ئاساییبوونه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وادا گه‌شتیاران ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وای به‌غدای پایته‌خت و ناوچه‌كانی باشووری عێراق له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای به‌ره‌به‌یاندا ته‌مومژێكی زۆر بڵاوبووەتەوە و به‌هۆیه‌وه ئاستی بینین كەمی کردووە و چه‌ندین جاره به‌م هۆیه‌وه گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بۆ چه‌ند كاتژمێرێك دواخراوه.