سڤیله‌كان خراونه‌ته ڕووباره‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ڕۆژنامه‌ی "گاردیان" ی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه به‌هۆی ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانی به‌ریتانییه‌وه، پاڵ به هاوڵاتیانی سڤیلی عێراقییه‌وه نراوه و خراونه‌ته ڕووباره‌وه.
ڕۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی" ئه‌فسه‌رێكی پێشووی سوپای به‌ریتانی، به‌ڵگه‌ی ته‌واوی پێشكه‌شكردووه، كه سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له‌وكاته‌ی به‌شداری جه‌نگی عێراقیان كردووه له ساڵی 2003 دا،هاوڵاتییه سڤیله‌كانیان ناچار كردووه له ڕووبار بپه‌ڕنه‌وه و به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كیان خنكاوون.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره كه پێشووتر له "فیرقه‌ی ئیرله‌ندی" سوپای به‌ریتانی بووه،ئه‌وه‌شی گوتووه كه ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌ی پله باڵای به‌ریتانی ئاگاداری ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی سه‌ربازه‌كان بووه، كه به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو به‌و كاره هه‌ستاوون،بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له دزی بگرن له‌وكاته‌ی ڕژێمی "سه‌دام حسین" ڕووخاوه.
ڕۆژنامه‌ی گاردیان زانیاری زیاتری بڵاوكردووه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی" ئه‌و ئه‌فسه‌ره زانیاریی داوه و به‌نوسراو ڕاده‌ستی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه، كه لێكۆڵینه‌وه له قوربانیانی جه‌نگ ده‌كات له عێراق، و ئه‌و ڕاپۆرته‌ش جیاوازه له ڕاپۆرته‌كه‌ی(چیلكوت) له‌باره‌ی به‌شداری به‌ریتانیا له جه‌نگی عێراق، كه لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانییه و به‌و زووانه دوا ڕاپۆرتی خۆی له‌وباره‌یه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ڕۆژنامه‌كه له زاری ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی گواستووه‌ته‌وه كه ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی سه‌ربازه به‌ریتانییه‌كان ئاشكرا و به ناوبانگه، به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجامیانداوه كه موڵكی كه‌سانی دیكه‌یان بردووه،پاڵیان به خه‌ڵكه‌وه ناوه و خستونیانه‌ته ناو ڕووبار و جۆگه ئاوه‌كان و ناچاریانكردوون جله‌كانیان داكه‌نن و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆرله‌به‌ر هه‌تاو بووه‌ستن.
ڕۆژنامه‌ی "گاردیان" هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی" خێزانی (ئه‌حمه‌د عه‌بدولجه‌بار) كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی "18" ساڵان بووه و له‌و ڕووداوه‌دا خنكاوه، له‌گه‌ڵ خێزانی (سه‌عید شبرم) سكاڵایان به‌رز كردووه‌ته‌وه دژی حكومه‌تی به‌ریتانیا و داوای قه‌ره‌بوویان كردووه له به‌رامبه‌ر خنكانی كه‌سه‌كانیان، كه له دوو ڕووداوی جیاوازی له‌و شێوه‌یه‌دا له ساڵی 2003 له شاری "به‌سره" ی باشوری عێراق بوون.