ژمارەی دانیشتوانی چین لە کەمبوونەوەدایە

60 ساڵ زیاترە شتی لەمجۆرە رووینەداوە
چەند کچێک لە شای نانجينگ لە چین - وێنە: AFP
چەند کچێک لە شای نانجينگ لە چین - وێنە: AFP

K24 - هەولێر:

بۆ یەکەمجار دوای زیاتر لە 60 ساڵ، ژمارەی دانیشتوانی چین بە گوێرەی داتا فەرمییەکان، لە کەمبوونەوەدایە.

چین، ئەو وڵاتەی ژمارەی دانیشتوانەکەی یەک ملیار و 400 ملیۆن کەسە، رێژەی لەدایکبوونەکانی بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی کەسانی بەتەمەن لەنێو هێزی کاردا.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، لە زاری چەند پسپۆڕێکی شیکارییەوە هۆشداریدا لەوەی، دابەزینی رێژەی لەدایکبوون لە چین رەنگە ببێتە بەربەست لەبەردەم گەشەی ئابووری ئەو وڵاتە و فشار بخاتە سەر گەنجینەی گشتی.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شەنگەهای لە چین - وێنە: AFP
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شەنگەهای لە چین - وێنە: AFP

بە گوێرەی نووسینگەی نیشتمانی ئاماری چین، لە کۆتایی ساڵی 2022 ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەکە گەیشتە 1,411,750,000 کەس، کە بەراورد بە ساڵی 2021 رێژەکە 0،85 ملیۆن کەس کەمی کردووە.

بەپێی ئامارەکان، لە ساڵی رابردوو 9,56 ملیۆن منداڵ لە چین لەدایکبوون و ژمارەی مردووان گەیشتووەتە 10,41 ملیۆن کەس.

چین چۆن ئه‌توانێت به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو فشاره‌ دیپلۆماسییه‌ی ئه‌وروپییه‌كان بگرێت

دوایین جار کە چین کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتوانی بەخۆوە بینی ساڵی 1960 بوو، کە وڵاتەکە بەهۆی سیاسەتی کشتوکاڵی کارەساتبارانەی ماوتسی تۆنگ، سەرۆکی ئەوکاتی چینەوە، تووشی خراپترین برسێتی بوو لە مێژووی هاوچەرخیدا.

چین لە ساڵی 2016 کۆتایی بە "سیاسەتی یەک منداڵ" هێنا کە لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا سەپاندبووی بەهۆی ترسی زیادبوونی زۆری ژمارەی دانیشتووان و لە ساڵی 2021 دەستیکرد بە رێگەدان بە هاوسەرەکان بۆ ئەوەی سێ منداڵیان هەبێت.

بەڵام وەک دەردەکەوێت، ئەم رێوشوێنە تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە لە پێچەوانەکردنەوەی دابەزینی دیمۆگرافی.

دابەزینێکی خێرا کە شیکاران هۆشداری دەدەن کە دەتوانێت گەشەی ئابووری بخنکێنێت و فشار لەسەر خەزێنە گشتییە کشراوەکان دروست بکات.