له 10 هه‌زاره‌وه تاكو 90 ملیۆن یۆرۆ
گاڤی ئه‌ستێره‌ی 18 ساڵانی بارسێلۆنا به هۆی دره‌وشانه‌وه‌ی ئه‌و دواییه‌ی له یارییه‌كاندا، زۆر به‌خێرایی نرخی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌روسوڕهێنه‌ر به‌رزبووه‌ته‌وه.
گاڤی، پیاوی یه‌كه‌می یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا بوو. له شه‌وێك كه لیڤاندۆڤسكی، بێنزێما، ڤینیسیۆس و فاتی ئاستێكی باشیان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌م یاریزانه لاوه سه‌رنجی هه‌وادارانی تۆپی پێی بۆ لای خۆی راكێشا. تایبه‌تمه‌ندییه هونه‌رییه‌كانی، وره و بوێری، خێرایی و جووڵه‌كانی، فیداكاری له پاسات و هێزی جه‌سته‌یی وایكردووه گاڤی له یاریزانه‌كانی هاوته‌مه‌نی جیابكاته‌وه.
ته‌نیا ته‌مه‌نی 18 ساڵه، درێسی ژماره 30ـی ده‌پۆشێت، سه‌ره‌ڕای ته‌مه‌نی لاویه‌تی، به‌ڵام دوو ساڵه له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می بارسێلۆنا یاریی ده‌كات.
بارسێلۆنا له وه‌رزی 16-2015دا گاڤی به بڕی 10 هه‌زار یۆرۆ له یانه‌ی ریاڵ بێتیس كڕی. له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا به‌شێوه‌یه‌ك گه‌شه‌ی كردووه كه له بۆرسه‌ی یاریزانان بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات.
چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری بارسێلۆنا له دوای یارییه‌كه‌ی جامی سووپه‌ر به شانازییه‌وه باسی گاڤی كرد و گوتی: ئه‌و به دڵ و گیان له‌ناو یاریگادا یاری ده‌كات، یاریزانێكی نایابه. كاتێك له‌ناو یاریگا نییه، به‌رده‌وام هه‌ستێكی ناخۆشم هه‌یه.
بۆسكێتس كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆناش به‌و شێوه‌یه باسی له گاڤی كرد: گاڤی وه‌ك ئاژه‌ڵ وایه، بۆ چركه‌یه‌كیش ناوه‌ستێ و له‌هه‌ناسه ناكه‌وێت. هه‌موومان ده‌مانزانی چ ئاستێكی هه‌یه و چۆن یاری ده‌كات. زۆربه‌ی هاوته‌مه‌نه‌كانی گاڤی ئێستا له تیپی لاوان یاری ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌و ئێستا هاوشانی ئه‌ستێره گه‌وره‌كان له تیپی یه‌كه‌م به ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر یاریی ده‌كات.
ئاماره‌كانی گاڤی به‌رامبه‌ر به ریاڵ مه‌درید له یاری كۆتایی سوپه‌ر جامی ئیسپانیا به‌و شێوه‌یه بوو. كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ر سێ گۆڵه‌كه هه‌بووه. (دوو ئه‌سێست و گۆڵێك)، 43 پاسی دروستی دا، 4 فاوڵی وه‌رگرت و 3 تۆپی به‌رزی كۆنترۆڵكردووه. ئاست و ده‌ركه‌وتنی گاڤی دڵی خوان لاپۆرتای خۆش كردووه.
لویس ئێنرێكی راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاش زۆرجار به ئاستبه‌رزی ناوی ئه‌م یاریزانه‌ی هێناوه، گاڤی به 18 ساڵ ته‌مه‌نه‌وه تا ئێستا 17 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی كردووه و له‌م 17 یارییه‌دا سێ گۆڵیشی تۆماركردووه.
ئێنرێكی، بۆ یه‌كه‌مجار كه گاڤی ته‌مه‌نی 17 ساڵ و دوو مانگ و رۆژێك بووه، یاری پێكردووه. ئه‌و ئێستا به‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌وه جامێكی سووپه‌ری ئیسپانیای بردووه‌ته‌وه و ئه‌زموونی یاریكردن له جامی جیهانیش هه‌یه، ره‌نگه له‌مه‌ودوا له دوای نه‌مانی مێسی و كریستیانۆ، هه‌وادارانی تۆپی پێ چێژ له‌م شۆڕه‌لاوه‌ی بارسێلۆنا وه‌ربگرن.
ئاماده‌كردنی: محه‌مه‌د شه‌هدی