"گرووپێكی تیرۆریستی سه‌ر به په‌كه‌كه ده‌ستگیر كران"

K24 – هه‌ولێر:
دەزگاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان گرووپێکی تیرۆریستیی سەر بە پەکەکەی دەستگیر كرد، کە چاودێریی ئۆتۆمبێلە سەربازیی و کەسایەتییە ئاینیی و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی و هاوکات پلانیان هەبووە تەقینەوە لە کەمپەکانی (شاریا، بێرسڤێ، کەبەرتوو و شێخان) لە پارێزگای دهۆک ئەنجام بدەن کە لە پاش هێرشی تیرۆریستانی داعش خوشک و برا ئێزیدییەکانی سنووری قەزای شنگالی تێدا نیشتەجێیە و بەهۆی ناسەقامگیریی ئاسایش و خۆسەپێنی گرووپە لەیاسابەدەرەکان و پەکەکە لە شنگال نەگەڕاونەتەوە زێدی ڕەسەنی خۆیان.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراو و دانپێدانانی ڤیدیۆیی گرووپه ده‌ستگیركراوه‌كه:
راگه‌یه‌ندراوێك له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
ده‌زگاكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، گرووپێكی تیرۆریستی سه‌ر به په‌كه‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه، كه پیلانیان هه‌بووه له رێگه‌ی بۆمبی چێندراوه‌وه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و ته‌قینه‌وه ئه‌نجامبده‌ن.
له‌هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له پێناو ئارامی و ئاسایش بۆ هاونیشتمانیان و هه‌رێمی كوردستان، هێزه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له رێكه‌وتی 6ـی كانوونی دووه‌م 2023، له سنووری پارێزگای دهۆك توانیویانه گرووپێكی تیرۆریستی سه‌ر به په‌كه‌كه ده‌ستگیربكه‌ن، كه پێكهاتوون له دوو كه‌س، به ناوه‌كانی هێمن یوسف خدر ، ناسراو به هه‌ڤاڵ ئاندۆق، ئه‌حمه‌د شه‌مۆ سه‌میر و هاوكات ده‌ستبه‌سه‌ر سێ بۆمبدا بگرن،، هه‌روه‌ها شۆفێری ئه‌و تاكسییه‌ش ده‌ستگیربكه‌ن كه بۆمبه‌كانی گواستووه‌ته‌وه.
له ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی ده‌ستگیركراو، ده‌ركه‌وت له رێگه‌ی به‌رپرسێكی هه‌واڵگری په‌كه‌كه به‌ناوی ناجی حجی بدل، ناسراو به رۆژهات، راسپێردراون تا چاودێری ئۆتۆمبێله سه‌ربازی و كه‌سایه‌تییه ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و ته‌قینه‌وه له كه‌مپه‌كانی (شاریا، بێرسڤێ، كه‌به‌رتوو و شێخان) له پارێزگای دهۆك، كه له پاش هێرشی تیرۆریستانی داعش خوشك و برا ئێزدییه‌كانی سنووری قه‌زای شنگالی تێدا نیشته‌جێیه و به‌هۆی ناسه‌قامگیری ئاسایش و خۆسه‌پێنی گرووپه له یاسا به‌ده‌ره‌كان و په‌كه‌كه له شنگال، نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی ره‌سه‌نی خۆیان.