شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌ردانی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (18ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، عادل زه‌نگه‌نه، ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، وابڕیاره به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 10 شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌ردانی به‌غدا بكات.
عادل زه‌نگه‌نه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌گاته باره‌گای فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجامده‌دات.
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی دووشه‌ممه (9ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، سابت محه‌ممه‌د، وه‌زیری به‌رگری عێراق له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سوپای عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه. گوتیشی، "عیسا عوزێر، سوپا سالاری پێشمه‌رگه له چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی وه‌زاره‌تی به‌گری و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یدا به‌شداریكردووه."