وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا گیانی لەدەستدا

دينيس مۆناستیرسکی، وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا
دينيس مۆناستیرسکی، وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا

K24 - هەولێر:

دينيس مۆناستیرسکی، وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی ئۆکرانیا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە (18ـی کانووی دووەم) هێلیکۆپتەرێک لە نزیک باخچەیەکی ساوایان لە ناوچەی کیێڤ کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە 18 کەس گیانیان لەدەستدا کە وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیاش لەنێو قوربانییەکاندایە.

پۆلیسی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەکردووە، "زانیاریمان لەسەر گیانلەدەستدانی 18 کەس هەیە لەو رووداوەدا، کە لەنێویاندا سێ منداڵ هەبوون".

بە گوێرەی راگەیەندراوی پۆلیسی ئۆکرانیا، لەنێو کوژراوەکاندا، یاریدەدەری یەکەمی وەزیری ناوخۆ و بەرپرسێکی باڵای دیکە هەبوون کە لەناو کۆپتەرەکەدا بوون.