كلاسیكۆی سووپه‌ری ئیسپانیا دووباره ده‌بێته‌وه

لە کلاسیکۆی سوپەری ئیسپانیا، خانمانی بارسێلۆنا و ریال مەدرید رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه بارسێلۆنا له‌سه‌ر ئاستی پیاوان 3 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هه‌مان نازناوی له چنگی ركابه‌ر مه‌دریدییه‌كه‌ی ده‌رهێنا.
بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه، کاتژمێر 09:00ـی شه‌و بەکاتی هەولێر، خانمانی بارسێلۆنا لە قۆناغی پێشکۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، رووبەڕووی خانمانی ریال مەدرید ببنه‌وه، براوەی یارییەکە سەردەکەوێت بۆ یاریی کۆتایی جامەکە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کێبڕکێی لەسەر بەدەستهێنانی ناسناوەکە ده‌كه‌ن.
هەردوو یانە پێشتر تەنها یەکجار لە جامی سوپەر یارییان لەگەڵ یەکتری کردووە، لەو یارییەش بارسا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام براوە بوو، هەروەها بە گشتی لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکانیش 14 جار یارییان لەگەڵ یەکتری کردووە، یانە کەتەلۆنیەکە هەر 14 یارییەکەی بردووەتەوە.
