ویكیلیكس زیاتر له هه‌زار نامه‌ی كلینتۆن بڵاو ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
ویكیلیكس 1258 ئیمه‌یلی هیلاری كلینتۆن، پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئیمه‌یله نهێنییه‌كانی كلینتۆن تایبه‌تن به شه‌ڕی عێراق.
ماڵپه‌ری ویكیلیكس 1258 ئیمه‌یلی شه‌خسی هیلاری كلینتۆن پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه تایبه‌تن به‌و كاته‌ی كه وه‌زیری ده‌ره‌وه بووه.
جولیان ئه‌سانج دامه‌زرێنه‌ری ویكیلیكس پێشتر رایگه‌یاندبوو ماڵپه‌ره‌كه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی به‌ده‌ستهێناوه كه به‌هۆیه‌وه FBI ده‌توانێت لێكۆلینه‌وه له‌گه‌ڵ هیلاری كلینتۆن پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا تۆمار بكات.
پێشتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیمه‌یلی هیلاری كلینتۆن كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری له ئه‌مریكا به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌تایبه‌تی له‌كاتی كوژرانی باڵیۆزی ئه‌مریكا له لیبیا كه چه‌ندین جار بانگهێشتی كۆنگرێس كرا.
هیلاری ئه‌وكاته‌ی كه له كابینه‌ی یه‌كه‌می باراك ئۆباما وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بوو، ئیمه‌یلی شه‌خسی خۆی بۆ كاروباری وه‌زاره‌ت به‌كارهێنا، كه كاردانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆر له رۆژه‌ڤی سیاسی ئه‌مریكا لێكه‌وته‌وه و ئێستا له بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا دژی كلینتۆن به‌كار دێت.