توخێل له ده‌رگه‌ی یه‌كێك له 2 یانه گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا ده‌گه‌ڕێته‌وه
تۆماس تۆخێل راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی هیوای ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌كو راهێنه‌ری ریاڵ مه‌درید یان بارسێلۆنا بۆ دونیای تۆپی پێ بگه‌ڕێته‌وه. خه‌ونی گه‌وره‌ی توخێل بۆ گه‌ڕانه‌وه: ریاڵ مه‌درید یان بارسێلۆنایه!
توخێل له ماوه‌ی راهێنه‌رایه‌تی له یانه‌ی چێڵسی تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ڵام خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ره نوێیه‌كانی ئه‌م یانه‌یه له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌دا بڕیاری دوورخستنه‌وه‌یان دا.
ئه‌م راهێنه‌ره ئه‌ڵمانییه له‌وكاته‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه له چێڵسی دوورخراوه‌ته‌وه تاكو ئێستا راهێنه‌رایه‌تی هیچ یانه‌یه‌كی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، به‌ڵام له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا ده‌نگۆی راهێنه‌رایه‌تیكردنی تۆتێنهام بڵاوبوویه‌وه.
رۆژنامه‌ی سكای سپۆرت له هه‌واڵێكیدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه راهێنه‌ری پێشووی پاریس سانجێرمان دڵی لای دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا ریاڵ مه‌درید و بارسێلۆنایه و ده‌یه‌وێت سه‌ركردایه‌تی یه‌كێك له‌م یانانه بكات، هه‌ر بۆیه‌ش تا ئێستا بڕیاری تری نه‌داوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ته‌نانه‌ت له چه‌ند مانگی رابردوو كه دوور بووه له راهێنه‌رایه‌تی تۆپی پی، كاتێكی باشی بۆ فێربوونی زمانی ئیسپانی ته‌رخان كردووه و ته‌نانه‌ت ئێستا تاڕاده‌یه‌ك زمانی ئیسپانی ده‌زانێت.
هه‌ڵبه‌ت له نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه زیاتر چاوی له‌سه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنایه، چونكه زۆر حه‌زی له فه‌لسه‌فه‌ی یاری پێپ گواردیۆلایه و شێوه‌ی یاریكردنی بارسێلۆنای زیاتر له دڵه. هه‌روه‌ها زۆر حه‌ز ده‌كات راهێنه‌رایه‌تی یاریزانانی گه‌نج بكات و ئه‌زموونێكی به‌رچاوی له‌م بواره‌دا هه‌یه.
ئه‌وه له كاتێكدایه یانه‌كانی ریاڵ و بارسێلۆنا به هیچ نرخێك ئاماده نین راهێنه‌ری خۆیان دوور بخه‌نه‌وه، به‌ڵام چاڤی و ئانچیلۆتی بۆ مانه‌وه له راهێنه‌رایه‌تی له كۆتایی وه‌رزدا پێویستیان به به‌ده‌ستهێنانی جامی پاڵه‌وانێتی هه‌یه و ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بن، توخێل چانسێكی به‌رچاوی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به خه‌ونه مه‌زنه‌كه‌ی بگات، ئه‌ویش له هاوینی ساڵی داهاتوودا.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی