نوێترین لێدوانی ئیمری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیكردنی به پاریس سانجێرمانه‌وه
ئۆنای ئیمری، راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له لێدوانێكدا بۆ ئه‌وه هاتوومه‌ته پاریس تا نازناوی گه‌وره لێره به‌ده‌ست بهێنم.
ئۆنای ئیمری، له پرێس كۆنفراننسێكدا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ست به شانازی ده‌كات كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان به گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌وه پێشوازییان لێ كردووه، ده‌شڵێت: ئێستا من وه‌ك راهێنه‌ر گه‌شه‌م كردووه، پی ئێس جی یانه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووه و منیش ده‌مه‌وێ لێره بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنم.
سه‌باره‌ت به كریچۆڤیاكیش كه دوو رۆژ به‌ر له ئێستا به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی راگه‌یاندرا، ئیمری ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌كه قسه‌مان كرد، پێویستمان به یاریزانێكی ناوه‌ڕاستی به‌رگری هه‌بوو، باشترین یاریزانیش كه دیاریمان كرد كریچۆڤیاكی پۆڵه‌ندای بوو.
ئیمری گوتیشی: پاریس سانجێرمان له ناوی یانه‌یه‌ك زیاتره، بۆیه ده‌مانه‌وێ سه‌ره‌تا پێكهاته‌كه ته‌واو بكه‌ین، پاشان كار له‌سه‌ر گۆرانكاری له چه‌ند خاڵێكی گرینگ بكه‌ین، به‌ڵام پێویسته ئێستا یاریزانی پێویست بۆ تیمه‌كه دابین بكه‌ین.
ئۆنای ئیمری، له 3 وه‌رزی رابردوو نازناوی یۆرۆپا لیگی بۆ یانه‌ی سێڤییا برده‌وه، هه‌فته‌ی رابردووش به فه‌رمی له شوێنی لاورێنت بلان به راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان ده‌ستنیشان كرا.