هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

"جگە لە سزای 30 هەزار دینار ئۆتۆمبێلەکانیان بە کرێنی هاتووچۆ باردەکرێت"
دیمەنێکی شاری هەولێر - ئەرشیف
دیمەنێکی شاری هەولێر - ئەرشیف

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، بە مەبەستی نەهێشتنی جەنجاڵی و قەرەباڵغی لە شەقامەکانی ناو شار، شۆفێران ئاگاداردەکەنەوە لەوەی پابەندی هێماکانی قەدەغەکردنی (پارکینگ) راگرتنی ئۆتۆمبێل بن.

بە گوێرەی ئاگادارییەکەی هاتوووچۆی هەولێر، کە فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردووەتەوە، هەر ئۆتۆمبێلێک لە شەقامەکانی ناوشار، بەتایبەتی (60 مەتری، 30 مەتری، پزیشکان، 40 مەتری لای بازاڕی لەنگە، شێخی چۆلی، سوڵتان موزەفەر، ناو سەنتەری شار ولای پارکی شار،بەردەم ناوچەی پیشەسازی باکوور)، لە هەر شوێنێک هێماکانی قەدەغەکردنی پارکینگیان بینی، یان پۆلیسی هاتووچۆ بە ئاماژە پێی گوتن کە قەدەغەیە پارک بکەن، نابێت ئوتومبێلەکانیان پارک بکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت جگە لە سزای 30 هەزار دینار ئۆتۆمبێلەکانیان بە کرێنی هاتووچۆ باردەکرێت و دەستی بەسەردادەگیرێت.

.