ئاكرێ.. به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ دوو كه‌س كوژران

دیمه‌نێكی سه‌نته‌ری شاری ئاكرێ
دیمه‌نێكی سه‌نته‌ری شاری ئاكرێ

K24 - هه‌ولێر:

به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ له‌ گوندێكی سنووری ئاكرێ ژن و پیاوێك پێكه‌وه‌ كوژران.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (24ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ قه‌زای ئاكرێ به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی كاتژمێر 2:00، له‌ گوندی (گربیش)ـی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی دینارتێ له‌ قه‌زای ئاكرێ، ژن و پیاوێك به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ پێكه‌وه‌ كوژران.

به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "بكوژ و كوژراوه‌كان خه‌ڵكی هه‌مان گوند بوونه‌ و خزمایه‌تییان هه‌بووه‌."

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ته‌رمی ژن و پیاوه‌كه‌ بۆ پزیشكی دادی شاری دهۆك ره‌وانه‌ كراون، به‌ڵام تا ئێستا بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوو كوژراوه‌كه‌ بڕیاريان نه‌داوه‌، پرسه‌یان بۆ داده‌نێن یان نه‌، چونكه‌، "رووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌."