تورکیا سەرۆکێکی نوێ بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دیاردەکات
K24 - هەولێر
ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا سه‌رۆكێكی نوێ بۆ كۆمسیۆنه‌كه هه‌ڵده‌بژێرێت.
ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی موهاڕه‌م ئاككایا، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ كۆتایی دێت، هاوكات 11 ئه‌ندامی كۆمسیۆنه‌كه ئه‌مڕۆ سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرن.
گۆڕینی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له كاتێكدایه كه توركیا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایەتی كۆمار هه‌نگاو ده‌نێت و پرسی یاسایی بوونی كاندیبوونی ئه‌ردۆغانیش یه‌كێكه له مشتومڕه‌كان.
به‌پێی ده‌ستووری توركیا ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت نه‌كرێت، كه‌سێك ناتوانێت سێ جار له‌سه‌ر یه‌ك ببێته سه‌رۆككۆمار.
رۆژی یه‌كشه‌ممه (22ـی كانوونی یه‌كه‌م/یه‌نایری 2023)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند، 14ـی ئایار/مایۆی 2023، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی له توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.