لیژنه‌ی باڵای به جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی داعش پشتگیری له بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
لیژنه‌ی باڵای به جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی داعش له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بۆ به جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی داعش دژی كوردانی ئێزدی، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 24ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2023)، لیژنه‌ی باڵای به جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی داعش له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا و له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراویكدا پشتگیری خۆی بۆ بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، له‌باره‌ی به جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی داعش به‌رامبه‌ر كوردانی ئێزدی نیشاندا و بڕیاره‌كه به‌رزده‌نرخێنێت.
لیژنه‌ی باڵای به جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی داعش له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی په‌رله‌مان، گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كات و راشیگه‌یاند، سوپاسی ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌كه‌ین كه ئه‌م تاوانه‌یان به جینۆساید ناساندووه، كاریش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی دیكه‌ش هه‌مان هه‌نگاو بنێین.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ناساندنی تاوانه‌كانی داعش و به‌جینۆسایدناساندنی، به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی یاسیی و مرۆییه.
پشتگیری له‌و خاڵانه‌ش ده‌كات، كه په‌یوه‌ستن به دادگاییكردنی تاوانباران و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانییان و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال.
هه‌روه‌ها لیژنه‌ی باڵای به جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی داعش له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونیشیكرده‌وه، دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كان به‌رده‌وامن له كۆكردنه‌وه‌ی داتا‌و زانیاریی و به‌ڵگه‌نامه، هه‌روه‌ها به ئه‌رشیڤكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ تیمی یونیتاد، له پێناو به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری.
دوای هەڵسەنگاندنی یاسایی لەلایەن لێکۆڵەرانی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە، رۆژی (19ـی کانوونی دووەم/یه‌نایری 2023)، پەرلەمانی ئەڵمانیا به زۆرینه‌ی ده‌نگ کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی بە جینۆساید ناساند.
دوای بڕیاره‌كه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا تویتێكی له‌باره‌ی بڕیاری په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاندبوو، "بوندستاگ بڕیاریدا، تاوانەکانی داعش لە دژی ئێزیدییەکان وەک خۆیان ناو بنێت: جینۆساید".
ئانالێنا بێیربۆك له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌و بڕیاره له تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تی، "سێ ساڵ لەمەوبەر ژنانێکی ئێزیدیم لە باکووری عێراق بینی: رفێندرابوون، کۆیلەکرابوون، دەستدرێژیان کرابووە سەر، ئازارەکانیان بەرم نادەن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، "ئێمە دەزانین" هیچ بڕیارێکی پەرلەمانی لەم جیهانەدا ناتوانێت ئازارەکانی ئەوان بنبڕ بکات، بەڵام بڕوایەکی قووڵم بەوە هەیە کە ئەم بڕیارە جیاوازییەک دروستدەکات و هەنگاوێکی چارەنووسسازە بەرەو داننان بە ئازارەکان و بەرەو دادپەروەری بۆ رزگاربووان.
هه‌روه‌ها ئانالێنا بێیربۆك ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو، وڵاتی ئێمە ماڵی گەورەترین رەوەندی ئێزیدییە لە جیهاندا و دەنگدانی ئەمڕۆش قەرزارباری رۆڵی ماندوونەناسانەی ئەوانە.