نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کرد
K24 - هه‌ولێر:
لە هەولێر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە تیمی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کرد.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 24ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2023)، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له تیمی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق كرد و دووبارە به‌بۆنه‌ی بردنەوەی جامی پاڵەوانیەتیی (کەنداو 25) کە هەفتەی ڕابروو لە بەسرا ئەنجام درا، پیرۆزبایی لێ‌كردن.
لە دیدارێکدا کە وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگاری هەولێر و بەسرا، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسان ئامادەی بوون، نێچیرڤان بارزانی وێڕای بەخێرهێنان و دەربڕینی خۆشحاڵی بە سەردانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە دا، بردنەوەی جامی کەنداو لەلایەن هەڵبژاردەی عێراقەوە، سەرکەوتنی تەواوی وڵاتە و دڵی هەموو عێراقییەکانی لە سەرتاسەر خۆشکرد، هەر بەو بۆنەیەشەوە لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان ، هاووڵاتییان خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕى.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی دووپاتیکردەوە، ئەم سەرکەوتنە بۆ عێراق و عێراقییەکان گرنگ بوو، چونکە هەموو عێراقییەکانی لە دەوری سەرکەوتنەکەدا کۆکردەوە، پەیامێکیشی گەیاندە جیهان کە عێراق گەڕایەوە و هەستایەوە سەر پێ.