به وێنه...پێكهاته‌ی نوێی زیدان بۆ وه‌رزی داهاتوو ئاشكرا كرا
میدیاكانی ئیسپانیا زۆر به وردی چاودێری پلان و پێكهاته‌ی زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌كه‌ن، به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌رزشی ناسراوی جیهانیش (101 Great goals) زیدان ده‌یه‌وێت پێكهاته‌كه‌ی به‌مجۆره بێت كه له خواره‌وه خراوه‌ته ڕوو.
زیدان له پێكهاته‌كه‌یدا، گۆڕانكاریی ریشه‌یی له زۆربه‌ی هێڵه‌كان كردووه، له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی (بێنزیما، پیپی، كرووس و مارسیلۆ) دوورخراوه‌نه‌ته‌وه، له شوێنی ئه‌وانه چه‌ندان یاریزانی نوێ ده‌بینرێن كه زیدان بۆ وه‌رزی داهاتوو هه‌وڵی گواستنه‌وه‌یان ده‌دات.
گۆڵپارێز: كایلۆ ناڤاس
به‌رگریكاران: دانیلۆ، رامۆس، ڤاران و ئالابا (بایرن میونشن).
ناوه‌ڕاستكاران: مۆدریچ، كانتی (لیسته‌ر سیتی)، پۆگبا (یوڤێنتۆس).
هێرشبه‌ران: گاریس به‌یل، لیڤاندۆڤسكی (بایرن میونشن)، كریستیانۆ