له پاڵه‌وانییه‌تیی وێمبڵدۆنی 2016، شۆخه‌كه‌ی روومانیا دۆڕا
له پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی وێمبڵدۆنی 2016 بۆ ئاستی خانمان، یاریی نێوان سیمۆنا هالیپ و ئانجلیك كێربه‌ر به سه‌ركه‌وتنی شۆخه ئه‌ڵمانیاییه‌كه كۆتایی هات.
ئانجلیك كێربه‌ر، تێنسزانی ئه‌ڵمانیا و پۆلێنكراوی چواره‌می جیهانی رووبه‌ڕووی خانمه تێنسزای روومانیا سیمۆنا هالیپ بووه كه له خانه‌ی پێنجه‌می باشترین تێنسزانانی جیهان دێت. یارییه‌كه‌ش به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ‌وڵام به‌سوودی (كێربه‌ر) كۆتایی هات، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش (5ـ7) و (6ـ7) بوون.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، ڤینۆس ویلیامز، خانمه تێنسزانی ئامێریكی ته‌مه‌ن 36 ساڵ به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێبه‌رامبه‌ر له یارۆسلاڤا شڤیدۆڤای كازاخستانی برده‌وه.
پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ویمبڵدۆن له شاری له‌نده‌نی به‌ریتانیا به‌ڕێوه ده‌چێت، كه یه‌كێكه له پاڵه‌وانییه‌تییه گه‌وره‌كان كه پێیان ده‌وترێت (گراند سلام) كه پاش پاڵه‌وانییه‌تی (میلبۆرن و رۆلاند گارۆس) سێیه‌مین پاڵه‌وانییه‌تیی گراند سلامه.