عێراق هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له ئۆكرانیا راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌پێناو پاراستنی گیانی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له ئۆكرانیا، بڕیاری داوه كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌و وڵاته بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵپه‌سێرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (27ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، به‌هۆی ناسه‌قامگیری ئه‌منی و گرژییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی ئۆكرانیا، كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی عێراقیان له كیێڤی پایته‌ختی ئه‌و وه‌ڵاته به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵپه‌ساردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هاتووه: ئه‌و هه‌نگاوه له پێناو پاراستنی گیانی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه و هاووڵاتییانی عێراق له ئۆكرانیایه.