پۆتين گه‌وره‌ترين كه‌شتيى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى سووريا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين بڕياريدا، گه‌وره‌ترين كه‌شتى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى ره‌وانه‌ى سووريا بكات بۆ ئه‌وه‌ى له‌و رێگه‌يه‌وه بتوانرێت سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى به‌سه‌ر داعشدا به‌ديبێت.
رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێڵى بريتانى بڵاويكرده‌وه، رووسيا ئه‌دميراڵ كوزنيتسۆڤ له پايزى ئه‌مساڵدا ره‌وانه‌ى كه‌ناراوه‌كانى سووريا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى راسته‌وخۆ شه‌ڕى داعش بكات.
كه‌شتييه‌كه درێژى 305 مه‌تره و 41 فڕۆكه‌ى جه‌نگى و 18 هيليكۆپته‌ر له‌خۆ ده‌گرێت.
رووسيا له ئه‌يلوولى ساڵى رابردوو به مه‌به‌ستى پشتيوانيكردن له رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د و له‌ناوبردنى مه‌ترسى گرووپ و ميليشيا چه‌كدارييان هێزى سه‌ربازى و كۆمه‌كى لۆجستى سوورياى كرد و له رێى فڕۆكه‌وه و مووشه‌كه‌وه ده‌ستيكرد به بۆردومانكردنى نه‌يارانى ئه‌سه‌د.