رووسیا: ئۆكرانیا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مووشه‌كبارانكردووه

K24 - هه‌ولێر:
رووسیا، ئۆکرانیای بە مووشەکبارانكردنی نەخۆشخانەیەک تۆمه‌تباركردووه، کە بەهۆیەوە 14 کەس کوژران.
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە هەرێمی لوگانسک، 14 کەس کوژران و 24 دیکەش برینداربوون.
ئاشکراشیکرد، هێزەکانی ئۆکرانیا بە مەبەست و بە سیستەمی مووشەکیی هایمارسی ئەمه‌ریکی نەخۆشخانەکەی کردووەتە ئامانج و لە نێو کوژراوەکانیشدا نەخۆش و کارمەندانی نەخۆشخانەکە هەن.
شه‌ڕی ئۆكرانیا له (24ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)ـه‌وه ده‌ستیپێكرد و له ده‌ستپێكی شه‌ڕدا رووسیا تا نزیك كیێڤی پایته‌خت پێشڕه‌ویكرد و تا ئێستاش له زۆربه‌ی به‌شه‌كانی ئه‌م وڵاته شه‌ڕ به‌رده‌وامه.