وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئیدانه‌ی هێرشی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌مپێكی ئاواره فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له شاری جنین ده‌كات و پشتیوانی عێراقیش بۆ مه‌سه‌له‌ی فه‌ڵه‌ستین دووپاتده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (28ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئیدانه‌ی هێرشی ئیسرائیل بۆسه‌ر خێوه‌تگه‌ی ئاواره‌كان له شاری جنین كه ده‌كه‌وێته باكووری كه‌ناری خۆرئاوای فه‌ڵه‌ستین، له ئه‌نجامدا نۆ هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق "پشتیوانی حكومه‌ت و گه‌لی عێراق" بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان دووپاتكردووه‌ته‌وه و داوای راگرتنی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی كردووه بۆسه‌ر فه‌ڵه‌ستنییه‌كان.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له مه‌سه‌له‌ی فه‌ڵه‌ستین كردووه‌ته‌وه وه‌ك "دۆزێكی سه‌ره‌كی".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی (27ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشێكی چه‌كدارییه‌وه بۆ سه‌ر شاری قودس، هه‌شت هاووڵاتیی ئیسرائیلی كوژران و 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات، رۆژی پێنجشه‌ممه (28ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، سوپای ئیسرائیل له هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازیدا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر شاری جنین و ژماره‌یه‌ك فه‌ڵه‌ستینی كوژران و برینداربوون، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئیسرائیلیش ناڕه‌زایه‌تی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی لێكه‌وته‌وه و ئاڵۆزی زیاتری به‌دوای خۆیدا هێنا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل له باكووری كه‌ناری خۆرئاوا، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه‌وه چه‌ند مووشه‌كێكی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد و له دوو هێرشی چه‌كداری جیاشدا له شاری قودس چه‌ند ئیسرائیلییه‌ك كوژران و بیرنداربوون.
دوای ئه‌وه‌ش، سوپای ئیسرائیل هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی له ناوچه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه و كه‌ناری خۆرئاوا ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌ك فه‌ڵه‌ستینی ده‌ستگیركرد، هه‌روه‌ها بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ شه‌ممه (28ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، به‌ڵێنیدا "وه‌ڵامێكی به‌هێز، به‌په‌له و وردی هێرشی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بداته‌وه.