نزیکەی 100 خێزانی ئاوارە ئێزدی دەگەڕێنەوە شنگال

K24 - هەولێر:

کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە بە پاڵپشتیی دارایی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نزیکەی 100 خێزانی ئێزدی توانیان کەمپی ئاوارەکان جێبهێڵن.

کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو خێزانە ئێزدییانە بە پاڵپشتری ئەمەریکا توانیان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان لە قە‌حتانیەی سەر بە قەزای شەنگال.

کونسوڵخانەی ئەمریکا راشیگەیاندووە، ئەم پاڵپشتیەی واشنتن یارمەتیدەر بوو لە دابینکردنی پارەی کاش و نۆژەندکردنەوەی ماڵەکانیان.

ئاماژە بەوەشدرا، تا ئێستاش نزیکەی 400 خێزانی تری ئێزدی لە کەمپەکەدا ماون.