شەممە پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان - لۆگۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان - لۆگۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

K24 - هەولێر:

رۆژی شەممەی داهاتوو 4ـی شوباتی 2023، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆدەبنەوە.

مەحمود محەمەد، گوتەبێژی پارتی بە کوردستان24ـی راگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت کۆبوونەوەی ئەمجارەی یەکێتی و پارتی لە هەولێر ئەنجامبدرێت.

دوایین کۆبوونەوەی ئەو دوو حزبە رۆژی 28ـی کانوونی دووەم لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، کە تێیدا پرسی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تاووتوێ کرا، هاوکات پرسی ئەمنی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

بۆ ئاساییکردنەوەی ئەم دۆخەی بەهۆی کێشەکانیان هاتووەتە ئاراوە، لە ماوەی رابردوودا مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئامادەیی حزبەکەی راگەیاند بۆ دانوستان و گفتوگۆکردن لەگەڵ یەکێتی.