ئه‌دهه‌م بارزانى: به‌رپرسيارێتى پاراستنى باره‌گاكانمان ده‌خه‌ينه ئه‌ستۆى يه‌كێتى
K24 – هه‌ولێر:
بۆ جارى سييه‌مين له شارى سلێمانى ته‌قه له باره‌گاى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌كرێت و تا ئێستا هيچ لايه‌نێكى سياسيى ئيدانه‌ى ئه‌و په‌لامارانه‌ى نه‌كردووه و به‌رپرسى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتيش رايده‌گه‌يه‌نێت: پێويسته به‌رپرسانى ئه‌منى رووبه‌ڕووى دادگا بكرێنه‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاسايشيان پێ ناپارێزرێت، پارتى بير له‌وه ده‌كاته‌وه خۆى بپارێزێت.
نيوه شه‌وى رابردوو، ته‌قه له باره‌گاى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان له سه‌ر رێگه‌ى سه‌ره‌كى تاسڵوجه-سلێمانى كرا و پێشمه‌رگه‌يه‌ك به ناوى بارزان عه‌بدولڕه‌حمان ره‌شيد بريندار بوو.
تا ئێستا هيچ لايه‌نێكى سياسى له شارى سلێمانى ئيدانه‌ى ئه‌و په‌لاماره‌ى نه‌كردووه‌ته كه كرايه سه‌ر باره‌گاى پارتى.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌دهه‌م بارزانى به‌رپرسى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى له پارێزگاى سلێمانى ئه‌مه بۆ 30هه‌مين جاره ته‌قه له باره‌گاكه‌يان ده‌كرێت و تا ئێستا لايه‌نه ئه‌منييه‌كان هيچ روونكردنه‌وه‌يه‌كيان له باره‌ى لێكۆڵينه‌وه و به‌دواداچوونيان بۆ ئه‌و په‌لامارانه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
هاوكات هيچ لايه‌نێكى ئيدارى شاره‌كه و به‌رپرسانى ئه‌منى ئيدانه‌ى په‌لاماره‌كه‌يان نه‌كردووه.
له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان 24، ئه‌دهه‌م بارزانى، كه ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه وه‌ك به‌رپرسى نوێى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى له سلێمانى ده‌ستبه‌كار بووه، رايگه‌ياند، ئه‌م كرده‌وانه كاريگه‌رييه‌كى خراپيان ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ئاشته‌واييه‌ى كه پارتى ده‌يه‌وێت له هه‌رێمى كوردستاندا بيهێنێته دى.
ئه‌دهه‌م بارزانى گوتيشى: نامه‌وێت بڵێم ئه‌وه‌ى روويداوه له لاوازى ده‌زگا ئه‌منييه‌كانه‌وه‌يه و حه‌ز ناكه‌م ئه‌وه بڵێم، به‌ڵام ئه‌ى ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت ده‌كرێت چى ديكه بوترێت.
هه‌روه‌ها گوتى: بنه‌مايه‌كى سه‌ربازى هه‌يه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له شوێنێكدا بۆ يه‌كه‌مجار ته‌قه له پێگه و باره‌گاى تۆ كرا ره‌نگه به‌رپرسى ئه‌منى به‌رپرسيار نه‌بێت چونكه دوژمن ره‌نگه درزێكى دۆزيبێته‌وه تا لێيه‌وه كرده‌وه‌كه‌ى ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وه دووباره و سێباره بوويه‌وه، ئه‌و كات ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منييه ده‌بێت دادگايى سه‌ربازى بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتى: داوا له يه‌كێتى ده‌كه‌م، به پێى ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى باڵاده‌ستى ئه‌م شاره‌ن وه‌ڵاميان هه‌بێت.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى به ته‌له‌فۆن قسه‌م كردووه و به‌رپرسيارێتى پاراستنى ئاسايشى باره‌گاكانمان ده‌خه‌ينه ئه‌ستۆى ئه‌وان و هه‌روه‌ها ئاشكراكردنى به‌رپرسانى ئه‌و تاوانه بۆ ئێمه گرنگه و ده‌بێت لايه‌نه ئه‌منييه‌كان له ماوه‌يه‌كى كورتدا ئه‌و پرسه بۆ ئێمه و رايگشتى ئاشكرا بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و په‌لامارانه سيناريۆى پارتييه، ئه‌دهه‌م بارزانى گوتى: من تكا له هێزه ئه‌منييه‌كان ده‌كه‌م ئه‌و ئه‌نجامده‌رانه كه سيناريۆكه‌يان كردووه ده‌ستگيربكه‌ن و پيشانى رايگشتييان بده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه تۆمه‌تێكى ناڕه‌وايه و ئه‌گه‌ر وايه با پيشانمان بده‌ن.
ئه‌دهه‌م بارزانى، جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئاسايش و ئارامى به‌رپرسيارێتى هێزه ئه‌منييه‌كانه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌توانن ئاسايش بپارێزن چارێكى ديكه‌ت نابێت و ده‌بێت ئێمه خۆمان خۆمان بپارێزين.
له باره‌ى قه‌يرانى سياسيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، ئه‌دهه‌م بارزانى رايگه‌ياند، ئه‌م قه‌يرانه درووستكراوه و ئه‌گه‌ر هه‌موو لايه‌نه‌كان به ده‌م بانگه‌وازى سه‌رۆكه‌وه نه‌يه‌ن، به هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌م قه‌يرانه چاره‌سه‌ر ناكرێت.