سه‌رۆكی ئه‌میندارییه‌تی ئازادی ئایینی نێوده‌وڵه‌تی: ده‌بێت نموونه‌ی پێكه‌وه ژیانی ئایینه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌موو جیهان ره‌نگبداته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پرسی پێكه‌وه ژیانی ئایینی و پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان، بووه‌ته جێی سه‌ره‌نجی چاودێران له‌ده‌ره‌وه، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی ئه‌میندارییه‌تی ئازادی ئایینی نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه بزانێت، ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی پێكه‌وه ژیانی ئایینی له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، ئێجگار گرنگه.
نادینه مه‌نزا سه‌رۆكی ئه‌میندارییه‌تی ئازادی ئایینی نێوده‌وڵه‌تی، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، راگه‌یاندنی هه‌فته‌ی پێكه‌وه ژیان، بۆ ئه‌وه‌یه وا له خه‌ڵك بكه‌ین، له جیهان به‌یه‌كه‌وه بژین و ئازادی زیاتری ئایینی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئایین و پێكهاته‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین، ده‌مانه‌وێ نموونه‌ی ئه‌و پێكه‌وه ژیانه، له گشت جیهاندا ره‌نگبداته‌وه.
دووپاتیشیكرده‌وه، پێویسته ئازادی ئایینی له ته‌واوی جیهاندا فراوانتربكرێت و جیهان چاو له هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه.