ده‌زگای خێرخوازی بارزانی: لێدوان و هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو پێگه‌مان له‌ق ناكات

K24 - هەولێر:
سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی دوو ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، له میانه‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵ و لێدوانه "چه‌واشه‌كاریانه" به درۆده‌خاته‌وه، كه له‌مباره‌یه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 2ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆلی سه‌رما و به‌فروباران، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، ساڵانه وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆیی، هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی دوو ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی به‌سه‌ر(20.000) بیست هه‌زار خێزانی كه‌مده‌رامه‌تی شار و گونده‌كانی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانیدا هه‌روه‌ها هاتووه: سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵ و لێدوانه چه‌واشه‌كارییانه‌ی كه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا هه‌ندێك لایه‌ن و میدیای نابه‌رپرس بڵاوكراوه‌ته‌وه، به درۆ ده‌خه‌ینه‌وه، بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كانیش، دڵنیای دڵسۆزان و هاوبه‌شه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه، كه سه‌رجه‌میان رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كه‌ینه‌وه.
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی سوپاسی یه‌ك به یه‌كی ئه‌و كه‌سایه‌تی و ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌كات، كه پشتگیری ماددیی ته‌واوی (ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی) یان كردووه، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پڕۆژه‌یه.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی خاوه‌نی متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و رێكخراوه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تی و جیهانییه‌كانه و "لێدوان و هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو و دوور له به‌ها و بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كان، پێگه‌ی گه‌وره‌ی ده‌زگاكه له دڵی خه‌ڵك و ناوه‌نده مرۆییه جیهانییه‌كان له‌ق ناكات".