مامۆستايه‌كى ئاينى داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له يوسف محه‌ممه‌د ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
مامۆستا تاهير بامۆكى مامۆستاى ئاينى له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه داوا ده‌كات، دكتۆر يوسف محه‌ممه‌د، ده‌ستبه‌ردارى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ببێت و ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئاشتيى و ته‌بايى باڵ به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا بكێشێت.
له وتارى نوێژى جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا، له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، كه‌سايه‌تى ديارى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و مامۆستاى ئاينى تاهير بامۆكى رايگه‌ياند، له پێناو خوا و خه‌ڵكدا با دكتۆر يوسف محه‌ممه‌د ده‌ست له‌و مافه‌ى خۆى هه‌ڵبگرێت و ده‌ستبه‌ردارى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ببێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاشتيى و ته‌بايى باڵ به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا بكێشێت.
له 12ى ئۆكتۆبه‌رى 2015ه‌وه رێگه نه‌دراوه يوسف محه‌ممه‌د وه‌ك نوێنه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌ماندا كاره‌كانى رايبكات و له لايه‌ن خۆيه‌وه پارتى ديموكراتى كوردستان ره‌تيده‌كاته‌وه، چيديكه رازى بێت ناوبراو ئه‌و پۆسته به‌ڕێوه‌به‌رێت و ئه‌و رێككه‌وتنه سياسييه‌ى له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا هه‌يبوو له باره‌ى پێدانى پۆسته سياسييه‌كانه‌وه هه‌ڵيوه‌شاندووه‌ته‌وه و ئاماده‌يشى ده‌ربڕيوه به گفتوگۆ ئه‌و كێشه‌يه چاره‌سه‌ر بكات.