فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمه‌ریکا: هێشتا داعش هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە

K24 - هه‌ولێر:
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا دووپاتیدهكاته، ھێشتا داعش مه‌ترسییه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مانگی رابردوو 43 ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییان دژ به چه‌كدارانی داعش له عێراق و سووریا ئه‌نجامداوه.
رۆژی هه‌ینی (3ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، ئێریک کۆریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، مانگی رابردوو لە عێراق و سوویا 43 ئۆپەراسیۆنیان دژی داعش ئەنجامداوە و 11 چەکداری داعشیان کوشتووە و 227ی دیکەشیان دەستگیرکردوون.
ئێریک کۆریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکاش گوتیشی، "راستە ئۆپەراسیۆنەکانمان جموجوڵی داعشی کەمکردووەتەوە، بەڵام هێشتا داعش نەک تەنیا هەرەشەیە بۆ سەر عێراق و سووریا بەڵکو هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە بەگشتی."
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، لە کۆی 43 ئۆپەراسیۆنی سه‌ربازی، 33 ئۆپەراسیۆنیان لە عێراق و 10 ئۆپەراسیۆنیش لە سوورپا ئەنجامدراون. روونیشیكرده‌وه، له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا 9 چەکداری داعش لە عێراق و 2 چەکداریش لە سووریا کوژراون.
له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و چهكدارنهی داعش كه له‌میانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا ده‌ستگیركراون، كۆریلا رایگه‌یاند، له كۆی 43 ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له عێراق و سووریا، 29 چەکداری داعش لە عێراق و 198یش لە سووریا دەستگیرکراون.
کۆریلا ئاماژەی به‌وه‌شكرد، "لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوام دەبین. لەسووریا بەتەواوی پشت بە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەبەستین. هاوپەیمانەکانمان لە عێراق سەرکێشی شەڕی دژی داعشن."