کەشناسی: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

ئەگەر هەیە لە سەنتەری چەند شارێک بەفر ببارێت
فۆتۆ: جێگر مەحموود
فۆتۆ: جێگر مەحموود

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە سەنتەری چەند شارێک بەفر دەبارێت.

بەشی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو بارانبارین لە ناوچەکانی باکووری خۆرئاوا دەست پێدەکات، لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاد دەکات و زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە هەروەها بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەگەری هەیە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک بگرێتەوە.

کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی پێشبینی کردووە، رۆژی یەکشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچەشاخاوییەکان.

لە راپۆرتی کەشناسی ئاماژە بەوەشکراوە، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1 تا 2) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 10

سلێمانی: 6

دهۆک: 7

کەرکوک: 13

هەڵەبجە: 8

زاخۆ : 8

سۆران: 4

گەرمیان: 16