حه‌لبووسی: به‌های دیناری عێراقی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی ئاسایی خۆی

محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق
محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق

K24 - هەولێر:

سەرۆك پەرلەمانی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، کە بەهای دینارى عێراقی دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.

محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە تویتێکدا نووسیویەتی: بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکكارەکانی بانکی فیدڕاڵی و هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی بە قاچاخبردنی دۆلار، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

محەممەد حەلبووسی ئاشکراشی دەکات، یەکەم جار نییە بەهای ئاڵۆگۆڕی دینار و دۆلار بەهۆی رێکكارە یاساییەکانی بانکی فیدڕاڵی، گۆڕانکاری بەسەردا بێت.

گوتیشی، ئابووری عێراق دۆخی باشە و داهاتی وڵات بەراورد بە چەند ساڵی رابردوودا لە باشترین ئاستیدایە.