کۆمپانیای مانى ئهڵمانی بۆ دروستکردنی بارهەڵگر لقێک لە عێراق دەکاتەوە

K24 – ههولێر:
وهزارهتی گواستنهوهی عێراق ئاشكرایكرد، کۆمپانیای مانى ئهڵمانی بۆ دروستکردنی بارهەڵگر بهنیازه لقێکی كۆمپانیاكهی لە عێراق بکاتەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاندووە، کۆمپانیای گشتی بۆ گواستنەوەی زەمینی کە یەکێکە لە پێکهاتەکانی وەزارەتهكه، پڕۆژەیەکی پێشکەشی وەزارەتی پلاندانان کردووە بۆ کڕینی 100 بارهەڵگر بە ستانداردی نێودەوڵەتی لە بودجەی وەبەرهێنان بۆ ساڵی 2023.
نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووه، دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە رهزامهندیداوه بە کڕینی خێرای 30 بارهەڵگر لە بودجەی کارپێکردن، هەروەها کارگێڕی کۆمپانیاکە پێشنیارێکی پێشکەش بە راوێژکاری تەکنیکی سەرۆکوەزیران کردوە بۆ کڕینی 100 تانکی و 200 بارهەڵگر لە جۆری (MAN) ی ئەڵمانی کە پێشبینی دەکرێت لقێک لە عێراق بکاتەوە.