رێبه‌ر ئه‌حمه‌د: تا ئێستا هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌منی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رووینه‌داوه

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیده‌كاته‌وه، تا ئێستا هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌منی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رووینه‌داوه، كه ده‌رئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می ده‌زگاكانیان بێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ی رابردوو هێزه ئه‌منییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه چه‌ندین كه‌سیان رووبه‌ڕووی دادگا كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی یاسایان كردبوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (5ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، شاندێكی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌وتی (ICAO) بۆ ئه‌نجامدانی پشكنین و هه‌ڵسه‌نگاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر سه‌ردانی شاره‌كه‌یان كرد. رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هاتنی شانده‌كه و ئه‌نجامدانی پشكنین له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "خۆشبه‌ختانه تا ئێستا هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌منی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رووینه‌داوه، كه ده‌رئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می ده‌زگاكانی ئێمه بێت".
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگادن و پشكنین له‌لایه‌ن رێكخراوی (ICAO) بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به "زۆر گرنگ" ناوبرد، چونكه وه‌كو خۆی ده‌ڵێت، "بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژوودا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق ده‌كرێت، یه‌كه‌مجاریشه رێكخراوێكی نێودوڵه‌تی له ئاستی به‌رز له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ئاماده‌ییان ده‌بێت".
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی هاوكاری ته‌واوی شانده‌كه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بكه‌ن، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، "ئامانجی ئێمه وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌كه و ئه‌وانه‌ی گه‌شت ئه‌نجام ده‌ده‌ن سه‌لام بن".
وه‌زیری ناوخۆ ستایشی هه‌وڵه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێری كرد و گوتی، "له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌وانه‌یه هه‌ندێك كه‌س ویستبێتیان به‌ده‌ر له رێكاره‌كان گه‌شت بكه‌ن، به‌ڵام هیچ كاتێك له پشكنینه‌كانی ئاسایشی و پۆلیس ده‌رنه‌چوونه و هه‌ر رێكارێكی پێچه‌وانه‌ی یاسا بووبێت، هه‌ر زوو هه‌ستی پێكراوه و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه وه‌رگیراوه".
له كۆتایی گوتاره‌كه‌یدا، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیوای خواست "تا ئه‌و كاته‌ی شاندی رێكخراوه‌كه لێره‌یه، هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراقی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ شانده‌كه هه‌بێت". روونیشیكرده‌وه، "ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس ته‌واوی ئاسانكاریی بۆ شانده‌كه ده‌كه‌ن".