لقی بانكی بازرگانی عێراقی له دهۆك كرایه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
لقێكی بانكی بازرگانی عێراقی له شاری دهۆك كرایه‌وه و پارێزگاری شاره‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كاره‌كانی ئه‌و بانكه راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (5ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، لقی بانكی بازرگانی عێراقی له دهۆك كرایه‌وه و عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری شاره‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پێشوازی له كردنه‌وه‌ی لقه‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند، كردنه‌وه‌ی لقه‌كه خزمه‌تی زیاتر به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای دهۆك ده‌گه‌یه‌نێت و كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت به‌سه‌ر كاری بانكی له هه‌رێمی كوردستان.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، " وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی خۆمان بۆ كاری بانكی بازرگانی عێراقی راده‌گه‌یه‌نین و هیوادارین به‌شێوه‌یه‌كی باش خزمه‌تی هاووڵاتییان بكات و ببێته هۆی بووژانه‌وه‌ی كاری بانكی و دارایی له هه‌رێمی كوردستان". گوتیشی، "کردنەوەی لقی بانکی بازرگانی عێراقی لە دهۆک کاریگەری و ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەولێر و بەغدا درووست دەکات.".
پارێزگاری دهۆك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "له‌ماوه‌ی رابردوودا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاتان، كاری له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشردنی ژێرخانی بانكی له هه‌رێمی كوردستان كردووه و، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا داوای له به‌رپرسانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا كرد پشتیوانی له كاری بانكی له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌تی هاووڵاتییان بكرێت".