پەیمانگەیەکی ئەمەریکی: حکومەتەکەی سوودانی بەرژەوەندیی لایەنگرانی خستووەتە پێش بەرژەوەندییە گشتىیه‌كان
K24 - هەولێر:
راپۆرتێكی په‌یمانگەی واشنتن بۆ توێژینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌دای 100 رۆژی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی نوێی عێراقی كردووه و دووپاتیكرده‌وه، حكومه‌تی عێراق هۆشدارییه‌كانی فه‌رامۆش كردووه، كه له داهاتوودا چی چاوه‌ڕێی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
لەو راپۆرتەدا هاتووه، زۆرێك لەو بەڵێنانەی سوودانیی، كه به‌ر له دەستبەکاربوونی داویه‌تی فه‌رامۆش كراون، به‌مه‌ش ئابووری، ئاسایش، سەروەری و مافی مرۆڤ له عێراق دابەزینی زۆریان بەخۆیانەوە بینیوە و لەماوەی 100 رۆژی یەکەمیدا حکومەت بەرژەوەندیی لایەنگرانی خستووەتە پێش بەرژەوەندییە گشتىیه‌كان.
راپۆرته‌كه جه‌ختی كرده‌وه، سه‌ره‌تا حكومه‌ت به‌ڵێنیدا لە ماوەی سێ مانگدا یاسای هەڵبژاردن هه‌موار بكاته‌وه و ئاماده‌كاری بۆ هەڵبژاردنی نوێ لە ماوەی ساڵێکدا بكات، به‌ڵام دوای چەند هەفتەیەك، دەرکەوت، چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگی ئارەزووی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیان نییە، و بڕیاریان داوه بۆ ماوەی چوار ساڵ پارێزگاری له مانه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێستا بكه‌ن.
بە گوێرەی راپۆرتی پەیمانگە ئەمەریکییەکە، رێگه‌ی زۆر هه‌ن بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری چاكسازی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات، كه هەلی کاری بەردەوام بۆ سەدان هەزار گەنجی ئه‌و وڵاته ده‌ڕه‌خسێنێت، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه خەرجییه‌كانی بۆ مووچەی کەرتی گشتی بۆ ساڵی 2023 بە بڕی 20 تریلیۆن دیناری دیکە له رێگه‌ی دامه‌زراندنی 66 هه‌زار ده‌رچووی زانكۆ و 360 هه‌زار گرێبه‌ستی كاتی زیادكرد، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی وڵاتێكی وه‌ك عێراق چاره‌سه‌ر ناكات، كه ژماره‌ی دانیشتوانی به 42 ملیۆن كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات، حکومەتی ئێستاش وەك حکومەتەکانی پێشخۆی بەڵێنی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی دابوو، بەڵام تا ئێستا هیچ نیشانەیەکی پێشکەوتن لەو بوارەدا نییە، یەکەم ئەرکی حکومەت، وەڵامدانەوەی ئەو تاوانه بوو کە بە دزی سەدە ناسراوە و دوای ئاشكرابوونی یەکێك لە تۆمەتبارە سەرەکییەکانی دزیه‌كه، گرێبەستێکی لەگەڵ ئەو کەسە کرد بۆ وەرگرتنەوەی پارە دزراوەکان لە ماوەی دوو هەفتەدا، به‌ڵام دوای زیاتر له دوو مانگ، تا ئێستا ته‌نیا 8%ی ئه‌و پارانه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه. له‌كاتێكیشدا نەخشەی ئەو تۆڕە تاوانکارییە هێشتا چاوەڕێی ئاشکراکردنە، پێدەچێت بازنەیەکی فراوانی کەسایەتییە سیاسییەکان لە خۆبگرێت و به‌شێكیان نزیك بن له سەرۆکوەزیرانی پێشوو.
لە راپۆرته‌كەی پەیمانگای واشنتن بۆ توێژینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاماژە بەوەدراوە، نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و سامانه تا ئێستا، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پارەکە بە بەرگێکی بەهێزی سیاسی و پاوانخوازانە پارێزراوە و گه‌ڕاندنه‌وه و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵی لە سه‌رووی توانای سەرۆکوەزیراندایه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئەدای حکومەت له‌ڕووی ئەمنی و بەرگری لە سەروەری عێراق لاوازه و ئێران و توركیا وه‌ك ساڵانی پێشوو له پێشێلكردنی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامن و هه‌ڵوێستی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانیش به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه لە ده‌ربڕینی ناڕەزایەتییەك زیاتر نەبووه و حكومه‌تی عێراق له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشی مووشه‌كی و درۆنه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان شكستی هێناوه، له‌كاتێكدا دوای چه‌ند رۆژێك له‌و هێرشانه سوودانی چاوی به سه‌ركرده ئێرانییه‌كان كه‌وت، له بری ئه‌وه‌ی په‌یامێكی ناڕه‌زایه‌تییان پێ بدات، سوپاسگوزاریان بوو بۆ پێشنیازی لایەنی ئێرانی لە كۆنترۆڵكردنی سنوورەکان.