سەرۆک کۆماری عێراق بانگهێشتی سۆماڵ دەکرێت

لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق و لیبان شێخ مەحمود، باڵیۆزی سۆماڵ لە عێراق
لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق و لیبان شێخ مەحمود، باڵیۆزی سۆماڵ لە عێراق

K24 - هەولێر:

لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە بەغدا لەگەڵ لیبان شێخ مەحموود، باڵیۆزی سۆماڵ لە عێراق کۆبووەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار ئاماژەی بەوەداوە، لە دیدارەکەدا باڵیۆزی سۆماڵ سوپاسی حەسەن شێخ مەحموود، سەرۆک کۆماری سۆماڵی گەیاندووه‌تە سەرۆک کۆماری عێراق بۆ هەڵوێستە ئەرێنییەکانی عێراق بەرامبەر بە سۆماڵ.

هەروەها لیبان شێخ مەحموود  بانگهێشتنامەیەکی فەرمی سەرۆک کۆماری سۆماڵی گەیاندە لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، بە مەبەستی سەردانیکردنی ئەو وڵاتە.

لەلای خۆیەوە، سەرۆک کۆماری عێراق پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی نێوان سۆماڵ و عێراق دەربڕی و جەختی لە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لە بوارەکانی کشتوکاڵ، بازرگانی و ئاژەڵداری کردەوە.

،