نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له وڵاتان ده‌كات هاوکاری سووریا و تورکیا بکه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، هاوکاری قوربانییانی بومەلەرزەکەی سووریا و تورکیا بکه‌ن.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، دڵگرانی خۆی به‌هۆی بومەلەرزەکەی سووریا و تورکیا دەربڕی و سەرەخۆشی خۆی لە قوربانییان کرد.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش ئاشکرای دەکات، تیمەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵسەنگاندن بۆ پێداویستییەکانی ناوچە زیانلیکەوتووەکان دەکەن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە زووترینکات یارمەتی زیان لێکەوتووەکان بده‌ن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (6ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر توركیا وسووریای هەژاند.
بوومه‌له‌رزه‌كه لە باشووری کوردستان و سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه هه‌ستی پێكراوه.