روسیا هۆشداری ده‌داته توركیا و ئه‌وروپا
K24 – هه‌ولێر
روسیا هۆشداری ده‌دات كه توركیا و ئه‌وروپا جێگه‌یان بۆ هه‌ندێ له ئه‌ندامانی گرووپه توندره‌وه‌كانی تیرۆریستی كردۆته‌وه.
وته‌بێژی كۆشكی كرملین، دیمیتری پێسكۆڤ سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه ئه‌تورك له ئیستانبوڵ هۆشداریدا و رایگه‌یاند ئه‌و تیرۆریستانه كه خۆیان له توركیا و ئه‌وروپا حه‌شارداوه، ده‌توانن ئه‌نجامێكی خراپ به‌ده‌سته‌وه بده‌ن.
هه‌ر سێ خۆكوژه‌كه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركی ئیستانبوڵ هاوڵاتیانی روسی، ئۆزبه‌ك و قیرغیزستانی بوون كه ئه‌ندامی رێكخراوی داعش بوون.
پێسكۆڤ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند چه‌ندین ساڵه سه‌باره‌ت به خۆ شاردنه‌وه‌ی تیرۆریستان له توركیا و له هه‌ندێ له وڵاتانی ئه‌وروپا هۆشداریمان داوه. به‌ڵام گرنگییه‌كان پێ نه‌دا و په‌راوێزیان خست، كه ته‌قینه‌وه‌كانی ئیستانبوڵ ده‌توانێ ئه‌نجامێكی ئه‌و په‌راوێزخستنه بێت.