ته‌ندروستی جیهانی: به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ 23 ملیۆن كه‌س زه‌ره‌رمه‌ندده‌بن

K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێی توركیا و سووریا، پێشبینیده‌كرێت ملیۆنه‌ها كه‌س زیانیان به‌ربكه‌وێت.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌دیلهید مارشانگ به‌رپرسی به‌شی فریاگوزاری له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، پتر له 23 ملیۆن كه‌س به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكووری سووریا و باشووری توركیا زه‌ره‌رمه‌ندده‌بن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی راشیگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی ئه‌و 23 ملیۆن كه‌سه، یه‌ك ملیۆنی منداڵن.
مارشانگ هه‌روه‌ها گوتی: "سووریا 12 ساڵه كێشه‌ی سیاسی هه‌یه، له ئێستادا ئه‌و زیانه‌ی به‌ركه‌وتووه، ده‌كرێت له رووی مرۆییه‌وه هاوكاری بكرێت".
ده‌شڵێت: "زیان و لێكه‌وته‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا به‌هۆی داخستنی قوتابخانه و رێگه و بان و داڕمانی شوێنی نیشته‌جێبوونی ملیۆنه‌ها كه‌س ده‌بێت، هه‌روه‌ها نه‌گه‌یشتنی خۆراك و ده‌رمانی پێویست كاریگه‌ری بۆسه‌ر هاووڵاتییانی ئه‌و دوو وڵاته ده‌بێت".
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر توركیا و سووریای هەژاند.
بوومه‌له‌رزه‌كه لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه هه‌ستی پێكراوه.