بە گرافیک.. زیانە ئابوورییەکانی تورکیا بەهۆی بومەلەرزە

K24 – هەولێر

بەهۆی دوو بوومەلەرزە لە رۆژی 6/2/2023، جگە لە زیانە گیانییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا، زیانی زۆریش بەر ژێرخانی ئابووری تورکیا کەوتووە، بەهۆی بوومەلەرزەوە بەهای لیرەی تورکی زیاتر دابەزیووە، هاوکات نرخی نەوتی برێنت رووی لە دابەزین کردووە و هەروەها بەهای پشکەکان لە بۆرسەی تورکیا دابەزیووە.