سەرۆك كۆماری توركیا سوپاسی سەرۆك بارزانی دەكات

K24 - هەولێر

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، سوپاسی سەرۆک مەسعود بارزانی و هەرێمی کوردستان دەکات، بۆ هاوخەمی و هاوسۆزییان لەگەڵ گەلی توركیا و خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان و زیانلێكەوتوانی بومەلەرزە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی شوباتی 2023 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆك مەسعود بارزانی، سەرۆك كۆماری توركیا سوپاسی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستانی كرد بۆ هاوخەمی و هاوسۆزییان لەگەڵ گەلی توركیا و خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان و زیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكەی چەند رۆژی رابردووی توركیا.