پۆلیسی كه‌ركووك: ئه‌و كه‌سه‌ی باره‌گای ناوچه‌ی چواری پارتی سووتاند كێشه‌ی ده‌روونی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ باره‌گای ناوچه‌ی چواری پارتی له گه‌ڕه‌كی ئازادی ئه‌و شاره سووتاند، "كێشه‌ی ده‌روونی هه‌یه و ته‌مه‌نی له خوار 11 ساڵانه".
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (10ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، نزیكه‌ی كاتژمێر 2:30 خوله‌ك باره‌گای ناوچه‌ی چواری پارتی كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی ئازادی شاری كه‌ركووك له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه سووتێندرا.
له‌وباره‌وه، كادرێكی ناوچه‌كه به‌ناوی "كاوه شوانی" به كوردستان24ـی راگه‌یاند، سووتاندنی باره‌گاكه‌یان ده‌ستێكی له پشته و "كارێكی تیرۆریستی" بووه. گوتیشی، "سووتاندنی باره‌گای ناوچه‌ی پارتی په‌یوه‌ندی به گه‌ڕانه‌وه‌ی حزبه‌كه بۆ كه‌ركووك هه‌یه و هه‌ندێك لایه‌ن نایانه‌وێت پارتی بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك".
پۆلیسی كه‌ركووك له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، "بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک، تیمی بەرەنگاربوونەوەی تاوان بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی تاوان، ئەنجامدەری تاوانی سووتاندنی یەکێک لە بارەگاکانی پارتی دیموکراتی كوردستان لە کەرکوک دەستگیرکرا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی كه‌ركووكدا هاتووه: دەرکەوتووە كەسەكە لە خوار خوار تەمەنی یاسایی بووە و نەخۆشی دەروونی هه‌بووه، دوای ئەوەی لە رێگەی کامێرای چاودێریەوە بەدواداچوونی بۆ کراوو توانراوە دەستگیربكرێت.