مەسرور بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئیمارات لە کۆبوونەوەدایە

.
.

K24 - هەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ محەمەد بن راشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی وڵاتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی لە کۆبوونەوەدایە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (12ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حكومى گه‌یشته‌ ئیمارات بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان کە لە شاری دوبەی لە رۆژانی 13-15 فێبریوەری (شوبات) بەڕێوەدەچێت.

لە زینجیرەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا، مەسرور بارزانی ئێستا لەگەڵ شێخ محەمەد بن راشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی وڵاتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی لە کۆبوونەوەدایە.

سەبارەت بە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان مەسرور بارزانی پێشتر لە تویتێکدا رایگەیاندبوو، "ئەمە دەرفەتێکە بۆ باسکردنی بەرەوپێشچوونەکانمان لە ساڵی رابردوودا و قووڵکردنەوەی هاوبەشییەکان کە تێیدا هێندەی ئەوانە پێشکەش دەکەین کە خوازیارن بازرگانییمان لەگەڵدا بکەن".