نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شكستی هێناوه له هاوكاریكردنی سوورییه‌كان
K24 - هەولێر
یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆڤ، مارتن گریفت، رایگه‌یاند: بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا کە چقی بوومەلەرزەکە شاری مەڕەش بوو، بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر لە 28 هەزار کەس.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه(12شوباتی 2023) مارتن گریفت، لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەداوە: خه‌ڵكی سووریا مافی خۆیانه واهه‌ست بكه‌ن ئێوه وازتان لێهێناون، ئه‌وان چاوه‌ڕوانی هاوكارییه‌كانن و به‌ده‌ستیان نه‌گه‌یشتووه، ده‌بێت به‌خێراترین كات ئه‌وكاره راست بكرێته‌وه.
یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆڤ، گوتی: كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شكستی هێناوه، كه تاوه‌كو ئێستا خه‌ڵكی باكووری رۆژئاوای سوریا، واهه‌ست ده‌كه‌ن به‌جێهێڵراون بۆ چاره‌نووسی خۆیان و هاوكاری ناكرێن.
گریفت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئێستا له سنووری نێوان توركیا و سووریادا ده‌گه‌ڕێم به دوای هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، به‌ڵام هیچ شتێك نه‌گه‌یشتووەته سووریا.
ده‌شڵێت: ئه‌ركی منه ئه‌و هه‌ڵە‌یه راست بكه‌مه‌وه به‌خێراترین كات، ئه‌وانیش پێویستیان به هاوكاری نێوده‌وڵه‌تییه.
له‌لایه‌كی دیکەوە، گوته‌بێژێک به‌ناوی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆكاروباری مرۆڤ، به ئاژانسی هەواڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاند: گواستنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كانی حكومه‌تی سووریا بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی ئۆپۆزسیۆن دایه ئاسته‌نگی تێكه‌وتووه.
راشیگەیاندووە: به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ته‌حریری شام.
هه‌فته‌ی رابردوو حكومه‌تی سووریا، ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی كه هاوكاریه‌ه‌كانی بگه‌ینێته شوێنی بوومه‌له‌رزه‌كه ك ه‌له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام دایه .